
له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر تاكوو چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، ١٣ هاووڵاتی له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حسام ڕه‌حیم خانی، جه‌واد مۆریدان، ئه‌كبه‌ر زه‌مانی، یوسف عابدی پوور، موحسن فه‌خرایی، هوشه‌نگ نه‌ورووزی، جه‌واد سادقی، حه‌مزه حه‌ق وه‌ردی، حه‌مزه سوڵتان په‌ناه و مه‌حموود عه‌زیزی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “سپیداری ئه‌هواز، شه‌هر كورد، بوشێهر، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، بۆرازجان، بۆكان و نه‌یشابوور” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مێهرداد عه‌لیوه‌ند، یه‌دوڵڵا كازمی و جه‌لیل مۆغانلوو” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی ناوه‌ندی شاری ته‌ورێز ئێعدام كراون