
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و”په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سالار ڕه‌زایی، یه‌حیا ئه‌میری، فه‌رید زارعی، براخاس فه‌رزی، خدادا خوسره‌وی، گوڵ كه‌ره‌م غوڵامی، مه‌نسوور اخلاقی، ئه‌مین په‌ناهی زاده، داوود ده‌وڵه‌ت شاهی و موسته‌فا فه‌رهادی” له زیندانه‌كانی “دیزڵ ئابادی كرماشان، كه‌ره‌ج، خوڕه‌م ئاوا، دزفوول، سنه، بروجرد و ئه‌هه‌ر” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “شه‌هرام توركاشوه‌ند، به‌هرام ئه‌ژده‌ری و عه‌لی له‌شكه‌ر زاده” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له به‌ندیخانه‌كانی “هه‌مه‌دان و عادڵ ئابادی شیراز” له سێداره دراون.