
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مو‌سا محه‌ممه‌دی، محه‌ممه‌د عومه‌ر زه‌رد كوهی، مه‌نوچهر مه‌هه‌كی، عه‌لی ساعد په‌ناه، یار حسێن به‌حری، محه‌ممه‌د عوسمانی، نه‌رگس ئه‌حمه‌دی و مه‌عروف فه‌تاحی“به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “عادڵ ئابادی شیراز، زاهدان، ئه‌لیگوده‌رز، ئێسفێراین، خوڕه‌م ئاوا، دزفوول، قوم و ناوه‌ندی ته‌ورێز” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٧ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مێهرداد مورادی، ڕه‌زا سه‌بزی، فه‌رهاد حاته‌می، مه‌یسه‌م باقری، ئه‌میر نه‌زه‌ری، ئیسلامی میرسیده و فه‌ردین وه‌فایی پوور“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ئه‌راك، شاهروود، لاكانی ڕه‌شت، یه‌زد و بروجرد“، له سێداره دراون.