
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جاسم ئاقایی، هۆمایوون شوكروڵڵاهی، ڕاستین به‌هاروه‌ند، نێعمه‌ت مه‌جید زاده، موبین ڕه‌مه‌زانی، حسێن شه‌وكه‌ت، هوشه‌نگ هاشم زاده، ڕه‌زا نۆسره‌تی و مه‌نسوور دیرین” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، بروجرد، خوڕه‌م ئاوا، ساری، سمنان، یه‌زد و عادڵ ئابادی شیراز” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ٧ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “یاسر عه‌بدولی، یاروه‌لی حاسڵی، یه‌حیا كه‌ره‌می، سامان عه‌باسی، موسلم نادری، جه‌هانگیر حساری و ئه‌سه‌د پیرباب” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی “دیزڵ ئابادی كرماشان، ئیسفه‌هان و زه‌نجان” ئێعدام كراون.