له‌ سێداره‌دانی ١٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ١٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست،په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانوموحاربه‌له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ زیندانی به‌ ناوه‌كانییه‌زدان مه‌ردان پوور، فه‌ره‌یدوون گوده‌رزی، پویا نه‌جه‌فی، بیژن شاهرۆخی، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر شاهی، شیروده‌ مه‌قسوودی، ئه‌بوتالب غوڵامی و مسته‌فا كوشكیبه‌  تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیكرماشان، ئه‌لیگوده‌رز، دزفوول، خوڕه‌م ئاوا، نه‌هاوه‌ند، یاسوج، بروجرد، ته‌ورێز و ئه‌رده‌بێڵئێعدام كران. هه‌روه‌ها ٥ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیئه‌سه‌د سه‌له‌حشوور، ئیسحاق نیازی، سۆشا عه‌بدی، مه‌لك كاوه‌یی و یارموراد به‌خشیبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانیسمنان، ئه‌راك، هه‌مه‌دان، به‌نده‌رعاباس و قه‌زوینله‌ سێداره‌ دراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیعه‌بدولحه‌سه‌ن یاری، مسته‌فا كوشكیبه‌ تۆمه‌تیموحاربه‌له‌ زیندانه‌كانیناوه‌ندی كه‌ره‌ج و قومئێعدام كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net