4
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “سنه، كرماشان، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج و ناوه‌ندی یه‌زد“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناسناوی “ئه‌كبه‌ر عه‌باس پوور” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌راغه، “جه‌لال مورادی” و “ئیبراهیم سه‌فاری” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “سنه، كرماشان و ناوه‌ندی یه‌زد“، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “ڕه‌زا ئاقاجانی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له زیندانی “قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج” له سێداره درا.