له ڕۆژانی ڕابردوودا ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “نه‌هاوه‌ند، ته‌ورێز، بیرجه‌ند و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانتی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناسناوی “ئێحسان خانی” خه‌ڵكی شاری نه‌هاوه‌ندی هه‌مه‌دان، “یاشار لههجی” خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز و “مه‌لیحه حه‌قی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز، به تۆمه‌تی كوشتنی به شه‌نقه‌ست، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی نه‌هاوه‌ندو و ته‌ورێز“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عاسف ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی به‌لوچستان، “جه‌واد سوهه‌یلی و نادر سپه‌هدار“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی بیرجه‌ند و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د“، ئێعدام كران.