7
					
					
                    
						                    
                
            
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “په‌یمان ڕوسته‌می، ساسان لوڕستانی، سامان ده‌لیری، كه‌تایون شه‌مسیو مسته‌فا ئه‌فشار“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“له زیندانه‌كانی “كرماشان، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و مه‌لایر” له سێداره دران. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “سه‌مه‌د ئاقا حسێنی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی “كاشان” ئێعدام كراوه.
 
			         
			         
			         
                    