4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شاهین ساڵح، میلاد نعمه‌تی، بێهزاد زه‌یدی و ئه‌ڵڵا كه‌ره‌م نه‌زه‌ری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “بیرجه‌ند، جیرۆفت، زه‌نجان و دزفوول” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “خودایار جه‌غتاری و شه‌هاب نازمی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “سه‌بزه‌وار و بجنورد” له سێداره دراون.