4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٣ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “كامیار فه‌تحی، یار موراد حه‌سه‌نوه‌ند و سابر فه‌لاح” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “دیزڵ ئابادی كرماشان، خوڕه‌م ئاوا و قوم” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “نور محه‌ممه‌د ڕه‌حمه‌تی، حه‌سه‌ن سادقی قوشچی و وه‌حید پاك نیاكان” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ئه‌لیگوده‌رز و ورمێ” له سێداره دراون.