7

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج زیندانی به ناوه‌كانی “فه‌رشید سه‌گوه‌ند، حه‌مزه سه‌رله‌ك، كاكا موراد جه‌عفه‌ری، عه‌زیز عه‌لی مورادی و حه‌سه‌ن توركی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ئه‌لیگوده‌رز، یاسوج، دزفوول، كرماشان و نه‌هاوه‌ند” له سێداره دراون. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “غوڵام سه‌لجوقی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانی ناوه‌ندی شاری هه‌مه‌دان ئێعدام كراوه.