3

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره‌دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به له سێداره‌دان و سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیاندا له ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار ٧ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “خه‌لیل نوری، ئه‌حمه‌د عه‌لی سه‌فاری، سیروس كه‌ره‌می، ڕه‌حیم خوداپه‌ره‌ست، میلاد نه‌جاتی، ئه‌بولفه‌زل ئێنحیساری و ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ئیسفه‌هانی، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، ئه‌لیگوده‌رز، دزفول، نه‌هاوه‌ند، كه‌ره‌ج، هه‌مه‌دان و یاسوج” ئێعدام كراون.