3
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار بله مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سابر نه‌سیری، جه‌لال مورادی، مه‌حمود وه‌لیۆڵاهی، سه‌جاد ئه‌میری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، عادڵ ئابادی شیراز، تایباد و ئه‌لیگوده‌رز“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “میلاد یاری، ئارمان كاكاوه‌ند و شاه حسێن ئه‌فشار“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی كه‌ره‌ج و نه‌یشابوور“، له سێداره دراون.