2

له ڕۆژانی ڕابدردووا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌عید مۆختاری، شاهڕۆخ مۆسته‌فه‌وی و عه‌باس حاجیانی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و سه‌بزه‌وار” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “وه‌حید فازلی، عه‌بدولڕه‌حمان مێهره‌بانی، نۆشاد موسه‌وی و په‌یمان قاسمی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “لاكانی ڕه‌شت، گورگان، چابه‌هار و یاسوج” له سێداره دراون.