له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مسته‌فا ساڵحی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، “نادر میانجی“، “حه‌مزه سه‌عیدی“، “مه‌هدی مورادی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، “جه‌واد سه‌رگزی” و “حه‌میدڕه‌زا مه‌له‌كی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج“، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها ٢ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “جه‌عفه‌ر پور وه‌ردی” و “سه‌جاد مه‌حموودی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “لاكانی ڕه‌شت و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره دران.