له‌ سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

 

 

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤ زیندانی به‌ ناوه‌كانی “ئه‌مین شوكر خودایی، حه‌بیب عزه‌تی، محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌فاری و جابر ساكی” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ زیندانه‌كانی “ئه‌راك، سنه‌، بۆكان و دزفوول” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “شه‌وكه‌ت وه‌یسی، عه‌لی هاشمی، یاسین ئێسفه‌ندیاری و جه‌هان ڕه‌سووڵی” به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ زیندانه‌كانی “دامغان، سه‌ڵماس، سمنان  و دزفوول” له‌ سێداره‌ دراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net