2

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عرفان ئازادی، نێعمه‌ت شاملوو، په‌یمان عه‌زیزی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا حسێنی، فه‌ردین خانی و عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئیزه‌د خواهی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “كاشمه‌ر، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، كرماشان، ئیلام، بێهبه‌هان و كرمان” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “فه‌رشید جه‌میاری و ئه‌كبه‌ر فه‌ره‌جی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “قه‌زوین و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان” ئێعدام كراون.