5

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “جه‌عفه‌ر نه‌جه‌فی، عه‌لی كه‌لخانی و مو‌سا ڕه‌حیمی ڕاد” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ئه‌راك، قه‌زوین و سمنان” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها پێنج به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “موعین حسێن زاده، سه‌فه‌ر سێپه‌هوه‌ند، بسم الله تاجیك، جه‌مشید ئه‌كبه‌ری و مسته‌فا مهرجوو” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ته‌ورێز، بروجرد، به‌نده‌رعه‌باس، قوم و ئه‌رده‌بێڵ” له سێداره دراون.