له‌ سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ ئێران، ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیسه‌جاد وه‌یسی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر به‌رزه‌گه‌ر، په‌یمان زه‌مانی، یه‌حیا په‌ناهی ڕاد و ئه‌مین خوسره‌و ئابادیبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیجیرۆفت، بۆرازجان، ئیلام، به‌م و شه‌یبانی ئه‌هوازئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیمه‌حمود زارعی، خوداڕه‌حم ئه‌حمه‌دی و عه‌لی محه‌ممه‌د ده‌ستاربه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانییه‌زد، خاف و بیرجه‌ندله‌ سێداره‌ دراون. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناسناوی كه‌سێكی دیكه‌ کە به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز ئێعدام كراوه‌، زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net