له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان و قوروه، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “مهرداد شه‌هیدی، سه‌عید ئه‌میری و غوڵامعه‌لی نازاریان“، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی “دیزڵ ئاباد“ی كرماشان ئێعدام كراون. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی“لنج ئاوا” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “ڕه‌زا شه‌هلائی نیا” خه‌ڵكی شاری قوروه، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی كرمان ئێعدام كراوه.