44
ڕۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٧ و ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ورمێ و شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د فه‌رهه‌نگ” خه‌ڵكی سه‌قز و “بورهان ئه‌نساری” خه‌ڵكی بۆكان، له زیندانی ورمێ له سێداره دراون. شایانی باسه كه بورهان به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراوه، به‌ڵام ئێعدامی ئه‌سعه‌د به نهێنی جێبه‌جێ كراوه و هۆكاری له سێداره‌دانی ڕوون نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “”یاسین ئه‌میری“، “سۆهه‌یل حه‌بیبۆڵڵاهی” و “ئه‌سغه‌ر قوربانی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی شیراز له سێداره دراون.