له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان و ئێران، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار هاووڵاتی به ناوهكای “مه‌حموود قه‌یته‌رانی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “حامد به‌در ئابادی“، كورۆش سه‌عاده‌تی” ته‌من ٢٦ ساڵ و “جیهان هوشمه‌ند” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “سنه، مه‌لایر، كاشان و سپیداری ئه‌هواز“، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “عه‌زیز قوربانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی به‌م، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره درا.