2

له ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له سێداره‌دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌میر گوده‌رزی، كوبرا ڕه‌زایی، نور ئه‌حمه‌د عه‌زیزی و محه‌ممه‌د عه‌لی گوڵمحه‌ممه‌دی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زینداه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی یه‌زد، بیرجه‌ند و مه‌لایر” ئێعدام كراون. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “هاشم مه‌ردانی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی “بجنورد” له سێداره دراوه.