6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، 6 به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “دیزڵ ئابادی كرماشان، ساوه، به‌م، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و مه‌راغه” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌رسه‌لان خانی، قاسم سه‌جادی و ڕه‌حیم ته‌وه‌كۆلی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“،له زیندانه‌كانی “دیزڵ ئابادی كرماشان و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان” ئێعدام كراون. هاوكات 3 زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سابه‌كی، ئیبراهیم ڕه‌زا پوور، ئه‌بولفه‌زل حسێنی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “به‌م، مه‌راغه و ساوه” له سێداره دراون.