بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، له ڕوژانی ڕابردوودا شه‌ش به‌ندكراو له زیندانه‌كانی زەنجان، قوم، مه‌لایر و نوورئاباد له‌سێداره دراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محەممەدڕەزا حاجیخانی” تەمەن ٢٧ ساڵ و “مێهران سوڵتانی” تەمەن ٣٠ ساڵ، بە تۆمەتی “کوشتنی به ئه‌نقه‌ست” لە زیندانی ناوه‌ندی زەنجان لە سێدارە دراون. هه‌مان ڕۆژ، دوو به‌ندكراوی ئەفغانستانی بە ناوەکانی “ئەیوب سەنگەر” و “عەبدولڕەقیب مالکی“، به هه‌مان تۆمه‌ت لە زیندانی قوم ئێعدام كراون. بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێك بە ناوی “شاهین دێهقانی” بە تۆمەتی بازه‌رگانی بە ماددەی هۆشبەر له زیندانی مڵایه‌ر لەسێدارە دراوه و ڕۆژی هەینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “عەبدول نەزه‌ری“ به تۆمەتی کوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی نوورئاباد ئێعدام كراوه.