له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌میر سوله‌یمانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، له زیندانی ورمێ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناسر محه‌ممه‌د، حوكمی ئێعدامی ئه‌میر سوله‌یمانیش جێبه‌جێ كراوه. هاوكات له زیندانی ئێرانشار، به‌ندكراوێكی ژنی به‌لووچ به ناوی “سوودابه ئیره‌نده‌گانی” مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی هه‌یه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیه‌ی قوربانیه‌كه دابین بكه‌ن. سوودابه ئیره‌نده‌گانی خۆشكی نازیلا ئیره‌نده‌گانییه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له حاڵێكدا دووگیان بووه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه تا به ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، به لانیكه‌م ١٠٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا له‌سێداره دراون.