له‌ سێداره‌ دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوو، ١٢ به‌ندكراو، له‌ به‌ندیخانه‌كانیبرازجان،زه‌نجان،یه‌زد،قزڵحه‌سار،گورگانووه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، ٥ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “”حوجه‌ت شه‌هریاری،كه‌ریم فه‌ریدیته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ،ئه‌میر به‌شاره‌تلوو،جه‌واد جابریوعارف عه‌زیزی، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ به‌ندیخانه‌كانیبرازجان،زه‌نجان،قزڵحه‌سارووه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له‌ سێداره‌ دران. هه‌روه‌ها ٣ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیئه‌حمه‌د ساسولیته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خێزاندار،به‌هرام وه‌لیپوورته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ وحسێن فه‌رهادیته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌ به‌ندیخانه‌كانییه‌زدوگورگان، له‌ سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌، ٤ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانیزه‌نجانوگورگان، له‌ سێداره‌ دراون كه‌ تا كاتی داڕشتنی هه‌واڵه‌كانی زانیاریێك له‌ سه‌ر ناسناوی له‌ سێداره‌ دراوان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net