به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رفیروزئاوای كرماشان له لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست و قازانجخوازه‌وه به پاڵپشتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بڕاوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌سانێک که به وته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که زۆربه‌یان له ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن، به مه‌به‌ستی ساز كردنی زه‌وی بۆ چاندنی خه‌شخاش و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رفیروزئاوای كرماشان ده‌بڕنه‌وه و به‌رپرسانیش له ئاست ئه‌م جینایه‌ته بێده‌نگن. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی كوردستان به شێوازێكی سیسته‌ماتیك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له ناوبراوه و ژینگه پارێزانی كوردستان ڕۆژانه به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر له هه‌وڵی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كاندان.