كامران عوسمان ئه‌ندامی تێمی ڕێكخراوی “سی.پی.تی” هه‌رێمی كوردستانی له ڕاپۆرتێكدا وتی: كۆماری ئیسلامی ١٥١ بنكه‌ی نیزامی له سنووره‌كانی هه‌رێم لێداوه و به قوڵایی پێنج بۆ ده كیلۆمتر هاتووه‌ته نێو خاكی باشووری كوردستانه‌وه.
به وته‌ی كامران عوسمان، ئه‌و ١٥١ بنكه‌یه تازه لێدراو‌ن و له هه‌ندێك شوێن وه‌كوو پارێزگای دیاله دانیشتووانی ناوچه‌كه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. پێشڕه‌وییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان له حاڵێكدایه كه توركیاش به قوڵایی ٣٥ كیلۆمتر هاتووه‌ته نێو خاكی باشووری كوردستانه‌وه و نزیك به ٨٠ بنكه‌ی نیزامی لێ داوه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان پ.ك.ك و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ست پێ بكات، هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌بێ خاكی عێراق به‌جێ بێڵن و بچنه ده‌ره‌وه.