8
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی بێكاركراوی پترۆشیمی دێهلۆڕان به ناوی “خۆسره‌و ئه‌مری” له كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه درایه به‌ر لێدان و بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خۆسره‌و ئه‌مری كه پێشتر نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاری له‌لایه‌ن نوێنه‌ری پارێزگای ئیلام له مه‌جلیسی ڕژیم وه‌رگرتبوو، به هیوای دامه‌زرانی دووباره له‌و ناوه‌نده سه‌ردانی پترۆشیمی دێهلۆڕانی كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ڕێگه‌یان نه‌داوه چاوی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بكه‌وێت و له‌به‌ر درگای پترۆشیمی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه.