62
ئەمجەد ئەمینی باوکی نه‌مر، ژینا ئەمینی، لە سەروبەندی دووهەمین ساڵیادی قه‌تڵی حكوومەتیی ژینا و ده‌ستپێكی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ڕێگه بدات ئاماده‌ن مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی ژینا به‌ڕێوه ببه‌ن.
ئه‌مجه‌د ئه‌مینی له په‌یامه‌كه‌یدا وتی: ئەگەر حکوومەتی ئێران بەربەستەكانی ساڵی ڕابردوو دروست نەكات، بە پێی بانگەواز و داواکارییە زۆرەکانی خەڵک، ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شۆڕش ژن،ژیان،ئازادی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان بەڕێوە دەچێت. ئێمەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی وەک هەر بنەماڵەیەكی داغداری ئێران، پێمانخۆشە و مافی خۆمانە کە ڕێوڕەسمی نەریتی و ئایینی ساڵیاد بۆ ئازیزانی لەدەستچوومان بەڕێوە ببەین.