2
بەرەبەیانی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك بە ناوی “ئیلیا خەلیفەزادە“، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە بەردەم زیندانی بۆكان و لە پێش چاوی خەڵك جێبەجێ كرا.
ئیلیا خه‌لیفه‌زاده لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٣ دەستبەسەر و بە تۆمەتی “دەستدرێژی و ئازاری جنسی“ی نیان چەلەبیان، کچی ته‌مه‌ن شەش ساڵی خه‌ڵكی بۆكان، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. مانگی بەفرانباری ١٤٠٣، نیان چەلەبیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی لەدەستدا و ئیلیا و چه‌ند كه‌سی دیكه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نایه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كران. حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە دوای پشتڕاستبوونه‌وه له دیوانی باڵای وڵات، له پێش چاوی خه‌ڵك له شاری بۆكان جێبه‌جێكراوه.