10
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێك به ناوی “مه‌نسوور حه‌دادی” لە زیندانی بیرجەند لە سێدارە دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، مه‌نسور حه‌دادی دانیشتووی شاری زابوڵ بووه و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه به نهێنی و بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه.