لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوه‌ندی شیراز

 

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی ڕه‌سووڵ شه‌نبادی و ئه‌كبه‌ر سه‌عدیخانی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شیراز جێبه‌جێ كرا.

ڕه‌سووڵ شه‌نبادی پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها، ئه‌كبه‌ر سه‌عدیخانی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر‌ و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ نێوان ٢٥ی خه‌رمانی ١٤٠٣ تا ٧ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، به‌ لانیكه‌م ١٣ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی شیراز له‌ سێداره‌ دراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net