لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی لە قزڵحەسار

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٦ی پووشپەڕ، لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی “ئەبولحەسەن مۆنتەزەر و وەحید بەنی ئامریان” لە زیندانی قزڵحەسار کە دەکەوێتە شاری کەرەج بەکردەوە دەرهات.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم دوو زیندانییە پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە بە تۆمەتی “محاربە” حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جێبەجێکردنی ئەو سزایە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە نهێنی ئەنجامدراوە و ئەو کەسانەش لە مافی دیداری کۆتایی لەگەڵ خێزانەکانیان بێبەش کراون. جێبەجێکردنی ئەو حوکمانە درێژەپێدەری شەپۆلی ئێعدامەکانە لە ئێران، پرۆسەیەک کە بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و مافی زیندانییەکان، لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net