5

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانکیەم ١٦٠ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە دراون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تاکوو ئێستا لانیکەم ١٢ بەندکراوی سیاسی_ئەقیدەتی لە زیندانەکانی ڕژیم لە سێدارە دراون و مەترسی لە سێدارەدانی ٧ بەندکراوی سیاسی دیکە لە ئارادایە. شایانی باسە کە تەنیا حەوت لە سەدی ژمارەی بەندکراوان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارەدانیان ڕاگەیندراوە و ١٧ زیندانی دیکەش بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان ئێعدام کراون.