2

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە لە سێدارەدانی بەندکراوان، ١٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ١٢ زیندانییە کە بە تەنیا ناسنامەی ١٠ کەسیان بە ناوەکانی “خوسرەو ڕەفیعی، محەممەد ڕوودباری، جەماڵ حسێنی، مهولا شەیخی، بەیگی، عەلی موسەوی، سەجاد مشکینی، وەجید بەراتی، کوروش عەزیزی و ڕەزا حاتەمزادە” ئاشکرا کراوە، لە زیندانەکانی “قوچان، قائمشەهر، گورگان، نەیشابوور، دوروود، دەستگردی ئیسفەهان، زەنجان، ساوە، کرمان و کاشان” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان“، لە سێدارە دراون.