3

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە لەسێدارەدانی بەندکراوان، ١٣ زیندانی لە بەندیخانەکانی ڕژیم لە سێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ١٣ زیندانییە کە بە تەنیا ناسنامەی ١٠ کەسیان بە ناوەکانی “ئەحمەد شەهبازی، سەقەر فەرهادی، قاسم ئومەرایی، عەلی قەشقایی، موجتەبا دێهقان، محەممەد باقر جەمشیدی، حەمید مەردانپوور، ناسر جابری، جەعفەر فاتمی و نوروڵڵا تەبەری” ئاشکرا کراوە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی “سیرجان، ڕەشت، ئیلام، بورازجان، جیروفت، ئەهواز، بەم، یەزد، خاف و بیرجەند” ئێعدام کراون.