3

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوە ڕێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و زۆرێك له بەندکراوان دژ بە سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر زیندانیان، ١٣ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ١٣ زیندانییە بە ناوەکانی “ئیسماعیل کەلهوری، عەلی سەفا ڕەجەبیان، کەیسوم ڕەئووفی، مەجید تەوەکولی، موجتەبا ئەفشار، جەلیل شەمسی، مورتەزا ئەفراشتە، خودایار جەهان تیغ، یاسر قاسمی، عماد زەیدی، دوشەنبە تاجیک، موحس سەیدی و ڕەسوول خانی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی “لاهیجان، گوناباد، مەهاباد، سەبزەوار، مەلایر، دامغان، مەشهەد، کاشمەر، شەهرکورد، بووشێهر، چابەهار و شیراز” لە سێدارە دراون.