لە سەروبەندی ١٠ی ئۆكتۆبر (١٩ ڕه‌زبه‌ر) ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ له كاروباری ئێران ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە به‌لانیکەم ٥٠٠ کەس لە ئێران ئێعدام كراون.
ئەم پارێزەرە بەناوبانگە ژاپۆنییه لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و نووسی؛ ١٠ی ئۆكتۆبر ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای ئێعدامه. لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ به‌ندكراو له ئێران لەسێدارە دراون. ئه‌و سزایه بۆ ژنانی چالاکوان و لایەنگرانی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی به‌كار براوه. په‌یامی مای ساتۆ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لایوی ته‌له‌فزیۆنی بۆ پشتیوانی له كارزاری نا بۆ ئێعدام بڵاو كرا و ناوبراو داوای له كۆماری ئیسلامی كرد كۆتایی به ئێعدامی به‌ندكراوان بێنێت.