16

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە هاووڵاتیانی ناڕازی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە سێدارە دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەمیر حسێن حاتەمی”، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لە سێدارەدانی کۆمەڵێکی دیکە لە بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم هوشداری جددیان داوە و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە هەڵوێستی پێویست دژ بە جەنایەتەکانی ڕژیم وەربگرن.