60
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژین لە بانە ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان له ڕاپۆرتێكدا ڕاگه‌یاند: سەدان دار لە دەروازەی شاری بانە بە بیانووی دروستكردنی شارۆچكەی پیشەسازی لەناو براون.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، تەرخانكردن و پێدانی مۆڵەت بۆ لەنێوبردنی دارستان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كارگە و كارخانە، پرسێكی نایاساییە و داوا دەكەن پێشێلكاران محاكمه و سزا بدرێن. ئه‌نجومه‌نی پاژین هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیان كرد له به‌رانبه‌ر پاراستنی ژینگه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و له ئاست تاڵانكردنی سرووشتی كوردستان بێده‌نگ نه‌بن.