لە سێدارەدانی ٥٣ زیندانیی کورد لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

بەپێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، بە گشتی ٢٥١ کەس لە سەراسەری ئێران لە سێدارە دراون و لەو ژمارەیە ٥٣ زیندانی له‌ هاووڵاتیانی کورد بوون و ٨ كه‌سیان به‌ندكراوانی سیاسی و ئایینی بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، چوار زیندانیێ سیاسیی کورد بە ناوەکانی “موحسین مەزڵووم”، “وەفا ئازەربار”، “پژمان فاتحی” و “محەممەد فەرامەرزی” بە تۆمەتی سیخوڕی لە سێدارە دراون و دوای ئێعدام تەرمەکانیان بێسەروشوێن کراوه‌. هەروەها بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “ڕامین سەعادەت” لە زیندانی میاندووئاو بە تۆمەتی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست لەلایەن ڕژیمەوە لە سێدارە دراوە، له‌ ‌حاڵێكدا تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵ بووە. هه‌روه‌ها لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، بە گشتی پێنج هەزار و ٩٤٩ حوکمی ئێعدام لە ئێران جێبەجێ کراوه‌ كه‌ ٦٥٥ حاڵەتی لە کوردستان بووه‌ و ١٢ كه‌سیان به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net