لە سەر کار دەرکردنی ۱۵۰۰ کرێکاری ئۆتۆمبیل سازی بەم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ۱۵۰۰ کرێکاری ئۆتۆمبیل سازی بەم، بە بیانووی نەبوونی داهات لە لایەن خاوەن کارەکانەوە لە سەر کار دەرکراون و بەرپرسان وڵامدەرەوەیان نین.

بە وتەی کرێکارانی لە سەر کار دەرکراو، خاوەن کارەکانی ئەو شیرکەتانە بە بیانووی نەبوونی داهات و هەروەها ناتەوانی کۆمپانیاکان بۆ دابین کردنی بیمەی دەرمانی کرێکاران، لە سەر کار دەرکراون. بەڵام هاوکات لەگەڵ دەرکردنی ئەو کرئکارانە، کۆمەڵێکی زۆری دیکە لە کرێکاران، لە ئەو شیرکەتانە دامەزراون کە زۆرێکیان لە کەسانی نزیک بە بەرپرسان بوون. ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دۆخی ئابووری ئێستادا دەرکردنی ئەو کرێکارانە کە پێشینەیەکی زۆریان لە سەنعەتی ئۆتۆمبیل سازیدا هەیە بە هیچ شێواز و بیانوویەک قەبووڵ ناکرێت و پێویستە ئەو کەسانە بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان، هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی ودیهاتنی داخواززیەکانیان بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net