
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕایگەیاندووە کە سێ دامەزراوەی سەرەکیی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوبراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ویتکۆف لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “فۆکس نیوز” ئاماژەی بەوە کردووە کە دامەزراوە ستراتیژییەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ناوچەکانی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆ لە ناوخۆی ئێران بە تەواوی لەناوبراون. بە وتەی ناوبراو، لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی پێداگری لەسەر مافی پیتاندنی ئۆرانیۆم دەکرد، واشنگتن جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئامریکا مافێکی حاشاهەڵنەگری هەیە بۆ ڕێگریکردن لە پیتاندنی ئەتۆمیی ئێران. ویتکۆف هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران خاوەنی نزیکەی ٤٦٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی لە سەدا شەست بووە کە تەنیا پێویستی بە ماوەیەکی کورت هەبووە بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.