مالئاوایی له ژیانی زیندانیێکی سیاسی و تێکؤشه‌رێکی کۆمه‌ڵه له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئیمرۆ یکشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان هاورێ ئه‌حمه‌د فیروزی خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، زیندانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست و تێکۆشه‌رو دڵسۆزی کۆمه‌ڵه ، به هۆی نه‌خۆشی دڵ و له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری  له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.

هاورێ ئه‌حمه‌د کرێکارێکی زه‌حمه‌تکێش و وشیار و هه‌ڵسوراوێکی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمۆنیستی ئێران بوو که سالی ١٣٦٦ی هه‌تاوی هه‌ر به‌و هۆکاره  له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێت و ماوه‌ی دو سال و شه‌ش مانگ له زیندان راده‌گیرێت. له ماوه‌‌ی زیندانی بوونیدا وێرای ئه‌شکه‌نجه و ئازاری زۆری له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، به‌ڵام هیچ کات ته‌سلیم نه‌بوو و نه‌یانتوانی وره و ئیراده‌ی بۆ خه‌بات له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی بروخێنن و تا دواساته‌کانی ژیانی وه‌فادار به‌ رێگا و باوه‌ره‌کانی مایه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش کاک ئه‌حمه‌دی کردبووه خۆشه‌ویست و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و که‌ڵاته‌رزان و  به تایبه‌ت ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ. به داخه‌وه هاورێ ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی ٥٥ سالی و به هۆکاری نه‌خۆشی دڵ، له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد و درێژه‌ی خه‌بات تا گه‌یشتن به ئاواته‌کانی بۆ هاورێیانی به جێ هێشت. ته‌رمی کاک ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویست  رۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگله ناو خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆری خه‌ڵکی ناوچه‌که و به تایبه‌ت هاورێیان و بنه‌ماله‌که‌ی ئه‌سپه‌رده کرا. ئێمه له لایه‌ن هاورێیانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمونیستی ئێران پڕ به دڵ پرسه و سه‌ره‌خؤشی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ژاوه‌رۆ وکه‌ڵاته‌رزان و  ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ به تایبه‌ت هاورێیان و بنه‌ماله‌ی ئازیزی هاورێ ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه تا دوا هه‌ناسه درێژه‌پێده‌ری رێبازی پر له شانازی کاک ئه‌حمه‌د و هه‌موو گیانبه‌ختکردووانمان  بین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net