6

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی زانستی خوێندكارانی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕه‌س، ته‌رمی ٥٠ ژنی بێ ناونیشان له ساردخانه‌ی كه‌هریزه‌كدا ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و ٥٠ ژنه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسنامه‌یان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت ڕایانگه‌یاندبوو كه پرۆسه‌ی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆتایی پێ هاتووه و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كان ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان وه‌رگرتووه.