4
بازاڕیانی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، دژ به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕێكخراوی ئه‌وقاف و دانانی سه‌رۆكی تازه بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، دووكانه‌كانیان داخست.
بازاڕیان له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به بێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بازاڕیان دا سه‌رۆكی تازه‌ی بۆ ئه‌و دامه‌زراوه داناوه و ڕێكخراوه‌ی ئه‌وقاف خه‌ریكه یه‌ك به یه‌كی دووكانه‌كان له بازاڕیان وه‌رئه‌گرێته‌وه. باڕازیان هۆشداریان به حكوومه‌ت دا و وتیان: ده‌ستێوه‌ردان له كار و باری بازاڕ به واتای كایه كردن به نان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكه و ئه‌گه‌ر درێژه به هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیان بده‌ن، مانگرتنه‌كه پان و به‌رینتر ده‌كه‌ن.