5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، بازاڕیانی تاران و زاهدان دژ به نه‌بوونی كاره‌با دووكانه‌كانیان داخست و به كۆبوونه‌وه له سه‌ر شه‌قام دژ به سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووكاندارانی پاساژی مه‌هدی له بازاڕی عه‌باس و بازاڕی گه‌وره‌ی تاران دژ به نه‌بوونی كاره‌با مانیان گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناكارامه و گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دووكاندارانی بازاڕی زاهدان به كاتی شه‌و كه قه‌ره‌باڵغترین كاتی بازاڕه، دووكانه‌كانیان داخستووه و دژ به نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.