47
به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ئه‌ركان سالس و شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار، وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی حۆجه‌ت ڕه‌زایی بۆ سه‌ر كار، پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و په‌رداختی حه‌قی كه‌مپ، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی شۆفێرانی به‌كرێ گرتوو، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.